بیــــــرۆکه
ئه‌ده‌بی
شاکار تۆ ئه‌و باخه‌ی تاقه گوڵێکیشی بۆ خۆی نه‌گرت. تۆ ئه‌و مۆمه‌ی تاقه جارێکیش بۆ خۆی نه‌سووتا. ئه‌و سێبه‌ره‌ی تاوه رۆژێک پشوویه‌کی به روخساری خۆی نه‌به‌خشی. تۆ ئه‌و مانگه‌ی له چوارده‌یی ناکه‌وێت و هێشتا نازانێ تریفه چه‌نده جوانه. ئه‌و ته‌نووره‌ی تاپۆی برسێتی راو ئه‌نێ و هێشتا تامی نانی گه‌رمی نه‌کردووه... به‌ڵام بۆ من ئه‌و شاکاره‌ی توند توند ده‌ستی هه‌موو هه‌سته‌کانت به‌ستووم پۆرتره‌ی ره‌شی هه‌موو باوکه‌کانی دنیات وه‌ک تانه له به‌رچاو خستووم. گۆرانی رۆژهه‌ڵاتی فێدریکۆ گارسیا لۆرکا له هه‌ناری پڕ به‌رامه‌دا ئاسمانێک ئه‌دره‌وشێته‌وه. هه‌ر ده‌نکه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌که و هه‌ر په‌رده‌یه‌ک خۆراوایه‌ک ئاسمانێکی وشکه‌ڵاتوو و گیرۆده‌ی چنگووڕی ساڵگار. هه‌نار وه‌ک مه‌مکۆڵه‌یه‌که زه‌مه‌ن تۆخی فڕێ داوه تا گۆکه‌ی بێ به ئه‌ستێره‌و رووناکایی پێشکه‌ش بکات به باخه‌کان. که‌ندوویه‌که بچکۆلانه شانه‌که‌ی له ئه‌رخه‌وانه، هه‌نگه‌کان هه‌نگوینه‌که‌یان له گوڵووکی زاری ژنان هه‌ڵگرتووه گه‌ر بێتوو بته‌قێته‌وه پێکه‌نینی هه‌زاران لێو رزگار ئه‌کا! هه‌نار له چه‌شنی دڵێکه به سه‌ر مه‌زراوه لێئه‌دا، دڵێکی گه‌وره و سووک به‌زێن که هه‌موو مه‌له‌کان تێیدا بێ مه‌ترسی و به‌ختیارن. دڵێک که خۆی و پێسته‌که‌ی قه‌ت له دڵی ئێمه ناچێ به‌ڵام به‌وه‌ی کون کونی کا عه‌تر و خوێنی خاکه‌لێوه پێشکه‌ش ئه‌کا. گوڵه گه‌نم،نانه: مه‌سیحی باڵا هه‌یکه‌لی،زیندوو و مردوو. داری زه‌یتوون گوڕی کار و هانا و هێزه. سێ‌و میوه‌ی شه‌هوه‌ته میوه‌ی ابوالهولی گوناه. سێ‌و چه‌قاله‌ی سه‌ده‌کانه که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شه‌یتان پاراستووه. نارنج په‌یڤێکمان له گڵاوی گوڵه‌کان بۆ ئه‌ڵێته‌وه زێڕ و ئاگرێکه که له پاکژێتی سپی خۆیدا جێگۆڕکێ ئه‌که‌ن. ره‌ز،کڕنووش بردنه بۆ شه‌هه‌وات هاوینان چلووره ئه‌به‌ستێ و کڵێسه غوسڵی ده‌رئه‌کا تا شه‌رابی پاکژی لێ بچۆڕێنێ. شابه‌ڕووه‌کان ئۆخژنی بنه‌ماڵه‌ن. وه‌ک ئه‌نتیکه‌ی رابردوو وان داره‌سووته‌مه‌نی پیرن ئه‌قڵه‌شێن و چه‌شنی ئه‌و ته‌واف که‌رانه‌ن که رێگایان ون کردبێ. به‌ڕوو شێعره ساته شیرینه‌کانی زه‌مه‌نی به سه‌ر چوو و به - ره‌نگی په‌ڕیوی زێڕینی- حه‌وانه‌وه‌ی سازگاریه. به‌ڵام هه‌نار خوێنه. خوێنی بێگه‌ردی فریشته‌یه. خوێنی زه‌مینه له سووژنی لافاوه‌کان برینداره، خوێنی به لێشاوی بایه که هه‌ڵئه‌کا له ترۆپکێکی سه‌خته‌وه که چنگیان له بینه‌قاقای گیر کردووه، خوێنی ئوقیانووسی هێور و خوێنی ده‌ریاچه‌ی نووستووه. پێشینه‌ی مێژووی خوێنێکی تێدایه که له ده‌ماره‌کانمانا دێت و ئه‌چێ. وه‌همی خوێنه له بڵقێکی سه‌خت و مزرا دیل کراوه له روخسارێکی لێڵدا شێوه‌ی دڵێکی هه‌یه و قه‌واره‌ی جمجمه‌ی مرۆڤ. ئه‌ی هه‌ناری شه‌قار شه‌قار! تۆ گڕێکی داییساوی له دڵی لق و گه‌ڵادا، خۆشکی هاوله‌شی ڤێنووسی و بزه‌ی باخچه‌ی له ناو بادا! په‌پووله‌کان به چوارده‌ورتا ئه‌خولێنه‌وه چون به هه‌تاوت ئه‌زانن کرمه‌کانیش له ترسی ئه‌وه‌ی بسووتێن سڵ ئه‌که‌ن لێت. تۆ تیشکی ژیانیت و مایه‌ی به‌ری توێی میوه‌کان. ئه‌ستێره‌یه‌کی رووناکی که له رۆخی جۆگه‌له‌یه‌کی عاشق‌دا گه‌ش گه‌ش بریسکه ئه‌هاوێ. چه‌نده من شێوه‌ی تۆ ناده‌م ئه‌ی شه‌هوه‌تی ئاگرپژێنی سه‌ر چیمه‌ن! **** وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: خالید که‌ریمی دیرۆکی خۆڵه‌مێش چیرۆکی ده‌ورانی هه‌ڵگیرسان و کوژانه‌وه‌ی به‌ند به به‌ندی ده‌ست و په‌نجه و چاو و برۆ و هه‌ست و نه‌ستی ساردهه‌ڵگه‌ڕاوی ئێمه‌یه که ختووکه‌یه‌کی ساده‌ی ئه‌شقمان دا و سووک و ساکار هه‌موو گرێ پووچکه‌کانی مانه‌وه و سه‌فه‌ر و مه‌ودا و ڕێگامان کرده‌وه. ژیان نیو ئه‌وه‌نده‌ی ته‌ماته‌یه‌کی نیوه کاڵ له ده‌سماندا هه‌زار هێنده‌ی سێوه‌لاسووره‌یه‌ک مزر مزرایی حه‌ز ئه‌یبردین هه‌ر به لاڕێدا به لاڕێدا تا سیڕاتی موسته‌قیمی هه‌نگوین و مااااچ. چیرۆکی خۆڵه‌مێش دیرۆکی سه‌داره‌تی سکڵ و بایه ئه‌و کاته‌ی سنه‌وبه‌ری شه‌کانه‌وه‌ت به گه‌زی لاولاوی شێعری من ئه‌پێورا و ئه‌و ده‌مه‌ی چۆڕچۆڕه‌ی شیله‌ی جوانیت به گۆزه گه‌زۆی گۆرانی من هه‌ردا و هه‌رد حه‌یای هه‌نگی تک تک ئه‌تکان. کات هه‌رچی بووایه هه‌ر کورت بوو شوێن هه‌ر کوێ بایه ئه‌شقاوی ئێستاش دیرۆکی خۆڵه‌مێش چیرۆکی ته‌نیا منه و به‌س کات درێژه و شوێن به‌رینه و تۆیش تاپۆیه‌کی خه‌وناوی. سه‌ره‌تای سارا خه‌و به ده‌ریاوه نابینم ده‌ریا بێده‌نگ ده‌ریا بزر شه‌پۆله‌کانی له چاوم دائه‌شارێ. باران به خه‌ونم ناکه‌وێ هه‌رچی ئه‌ڕژێ هه‌رچی ڕێژنه‌ی گۆرانیمه لایه‌کی له بۆی باران نه‌کردۆته‌وه. کانی ئه‌سڵه‌مێته‌وه له دێڕه‌کانم ده‌ستم په‌یکه‌رێکه له وشکانی په‌نجه‌کانم قه‌ڵه‌شت ئه‌به‌خشن به کاغه‌ز. خه‌و به ده‌ریاوه نابینم ده‌ریا په‌نجه نه‌رمه‌کانی به گۆنای لما ئه‌هێنێ. به ئاوریشمی شه‌پۆلانی لانکه‌ی حه‌زی په‌ری جوانی رائه‌ژێنێ. ده‌ریا کاتی ئه‌وه‌ی نیه دڵ بۆ داستانی هه‌ڵقرچان بکاته‌وه. باران به خه‌ونم ناکه‌وێ باران به‌ژنی له ده‌سته‌کانی بای وه‌شتا سه‌مای ئاوه‌نیا ئه‌کات و ده‌نکه ده‌نکه‌ی ملوانکه‌ی پچڕاوی دڵی به سه‌ر سه‌ده‌فی ژه‌نگاوی سه‌ری منا خلۆر ناکاته‌وه... هه‌رگیز! کانی ئه‌سڵه‌مێته‌وه له دێڕه‌کانم کانی ژوانی ئاوێنه‌یی له تریفه ناشڵه‌قێنێ زێوه سینگی ئه‌ستێره ڕێژ به قه‌وزه‌ی وشه‌کانی من لیخن ناکا. خه‌و به ده‌ریاوه نابینم باران به خه‌و... کانی ئه‌سڵه‌مێته‌وه له... په‌نجه‌کانم...قه‌ڵه‌شت...قه‌ڵه‌شت... ناو‌کی بیابان بڕاوه. به‌رامه جانتاکه‌م هه‌ڵگرت...جانتا؟ نا...نا... خۆم دڵنیا کردبوو که ئه‌مه له‌و ده‌گمه‌ن سه‌فه‌رانه‌یه که پێویستی به جانتا نیه. له‌و ده‌گمه‌ن سه‌فه‌رانه‌یش بوو که به بێ هیچ بڕیارێکی پێشتر که‌وتبووه سه‌ر چه‌قی ڕێگام. سه‌فه‌ری هات و نه‌هاتیش نه‌بوو، دڵنیا بووم له‌وه‌ی که بێوه‌یی ئه‌ڕۆم و به دڵێکی نازانم که‌سه‌راوی یان شاد ئه‌گه‌ڕێمه‌وه. هه‌ندێ جار وام هه‌ست ئه‌کرد به‌ره‌و گۆڕستانێکی کۆن هه‌نگاوه‌کانم ئه‌ڕازێنمه‌وه و هه‌ندێ جاریش دڵه‌ته‌پێم هه‌ستی ئه‌و ساته‌وه‌ختانه‌ی پێ ئه‌به‌خشیم که ڕێی ژوانم ئه‌گرته به‌ر. هه‌ندێ جار قورس و قایم دڵم به ڕێگا ئه‌سپارد و جار نا جاریش له په‌نجه‌ی پێمه‌وه تا ته‌وقی سه‌رم دڕدۆنگ ئه‌بووم. چاو و چرا ئه‌زانم خۆ لێره چرایه‌ک ئه‌سووتێ هه‌موو گیانی بۆ به‌خشینه به‌ڵام چاوێک به‌دی ناکه‌م له‌و دیوه‌وه... له‌ودیوه‌وه‌ی ئه‌م په‌رژینه. له‌م لایه‌وه له حاڵی بێ چراییدا روانینم وه‌کوو قیر ئه‌تکێته سه‌ر خاک. ئه‌ی مه‌خابن! له‌ولاوه چرا ئه‌سووتێ و له تاریکایی ئه‌م لادا من بێ دیدار. ***** د.شه‌فیعی که‌دکه‌نی وه‌رگێڕانی:خالید که‌ریمی سه‌رچاوه:غزل برای گل آفتابگردان 1 گله‌یی ره‌نگم لێ مه‌که! نیگاکانم به ته‌یمانی جل و به‌رگه‌وه ناوه‌ستێ گله‌یی ئه‌وه‌م لێ مه‌که! تێناگه‌م کام ره‌نگت لێ دێ. 2 په‌شیمانم له ته‌مه‌نێک گۆرانی ئازادیم چڕی و خۆم بووم به کۆت بۆ ئازادی په‌نجه‌کانم. 3 به بێ به‌ڵگه ده‌سگیر کرام ئه‌وێ... گێڵگه‌ی چاوانم بوو! تا هه‌م مه‌منوونی دی ئێن ئام. 4 ئه‌و قه‌ڵایه‌ی ساڵه‌هایه من بۆم کون نه‌کرا به په‌نجه شه‌قام هه‌ژێن ، باڵا ده‌رخه و تۆ بیله‌رزێنه به له‌نجه! لووتکه په‌رداخێک ئاو بده ده‌ستم دڵه‌و ئه‌کوڵێ روو وه‌رگێڕه له‌م شه‌قسه‌رایه‌ی تف له ده‌می وشه ئه‌بڕێ. کاسه‌یه‌ک دۆ ... که‌لله‌ته‌زێن! ڕۆکه گیانه بده ده‌ستم! چاوم تا عه‌رز بڕ ناکا...هێنده تینووم ! چه‌مۆڵه‌یه‌ک له نێوچاوی ئه‌و شاره بێ که زاری شێعری وێڵی لاولاویمان وشکه‌ڵدێنێ... پیاڵه‌یه‌ک چای ! ئاڵ چه‌شنی گازی سووره‌تاو له سه‌ر گۆنات سا گوڵبه‌ده‌م! جڕتێک داهێڵین بۆ ئه‌و حه‌سارانه‌ی گه‌را...گه‌را ئه‌خه‌نه‌وه و ئه‌م دیو و ئه‌ودیویان یه‌که... قاوه...قاوه...! تاڵ و که‌کره... وه‌ک ئه‌و هه‌وره‌ی تاقی ئاسمانی بوغزمان جێ ناهێڵێ. کوانێ هه‌نیه‌ت لێره‌ی شێتخانه‌ی ئاوێنه؟ ئاااااای...دڵی که‌یلی قاوه‌م چه‌نده تاسه‌ی به‌فر ئه‌کا له‌و په‌ڕی تراویلکه‌وه! تێکه... تێکه! تازه وا خه‌ریکه تازه... به لوتکه‌ی خوماری چاوت واسڵ ئه‌بم تێکه... تێکه! ئه‌و دواقومه‌یش حه‌رامی شووشه‌ی شه‌راب بێ! کاری دنیا هه‌مووی ڕێکه. رابیندرانات تاگور وه‌رگێڕانی: خۆم ( له فارسیه‌وه) 1 ئه‌ی تاقمی بچکۆله‌ی ئاواره‌کانی جیهان! شوێن پێی خۆتان له سه‌ر شێعره‌کانم به جێ بێڵن. 2 بزه‌کانی خاک فرمێسکه‌کانی به پشکووتوویی رائه‌گرێ. 3 شێوه تامه‌زرۆکه‌ی له چه‌شنی بارانی شه‌وانه زۆر جار دزه ئه‌کاته ناو خه‌ونه‌کانمه‌وه 4 چه‌ن په‌نجه‌یه‌کی نادیار وه‌کوو شنه هێواش ... هێواش له سه‌ر دڵم مۆسیقای ورده‌شه‌پۆله‌کان ئه‌ژه‌نێ 5 دڵم شه‌پۆله‌لانی ئه‌کوتێ به لێواری جیهاندا و به ده‌م گریانه‌وه ئه‌نووسێ: "خۆشم ئه‌وێی" 6 وشکه ڕووبار سپاسێک نابیسێ بۆ ڕابردووی. 7 خه‌ڵک زاڵمن مرۆڤ به‌ڵام دلۆڤانه. 8 گه‌رده‌لوول له خوایه‌کی زامار ئه‌چێ که زه‌وی رووی له ئه‌شقی وه‌رگێڕابێ. 9 مانگ تریفه‌ی ئه‌وه‌شێنێ به هه‌موو پانتای ئاسمانا و په‌ڵه ره‌شه‌کانیشی هه‌ڵئه‌گرێ بۆ خۆی. 10 دڵۆپی باران به ناهومێدی چرپاندی: " بۆ هه‌میشه من له ناو دڵتا هه‌ڵگره " گوڵی زه‌رد ئاخی هه‌ڵکێشا: مه‌خابن...و که‌وته سه‌ر خاک. 11 گه‌ڵاکانی ئه‌م داره ئه‌له‌رێنه‌وه و له شێوه‌ی په‌نجه‌ی مناڵێکی شیره‌خۆر دڵم ئه‌لاوێنێته‌وه. 12 ئه‌ی یاره‌که‌م! بانگهێشتت ناکه‌م بۆ ماڵم سه‌رێ بده له ته‌نیایی بێ کۆتاییم 13 تۆم بینیوه. وه‌ک چۆن مناڵێکی چاوخه‌واڵوو دایکی له تاریک و ڕوونی به‌ربه‌یانێکدا ئه‌بینێ و بزه‌یه‌ک ئه‌کات و دووباره خه‌و ئه‌یباته‌وه. 14 کاتێ له کۆتایی ڕۆژدا له به‌رانبه‌رتا ڕاوه‌ستم برینه‌کانم ئه‌بینی و باش تێئه‌گه‌ی که هه‌م زاماره گشت گیانم هه‌میش ساڕ‌ێژ بوومه‌ته‌وه. ساباتی گوڵان 1 ئاگر چاوه‌کانت دایئه‌گیرسێنێ چاوه‌کانت، ئه‌کوژێنێته‌وه ئاگر. ئه‌مه‌یش ته‌نیا منی دووکه‌ڵ ئه‌یزانم. 2 ئێره‌یی ئه‌به‌م به لوتکه دڵم بۆ ته‌پۆڵکه‌کان ئه‌سووتێ. هه‌موو ئه‌و به‌یانانه‌ی هه‌ور ئه‌که‌ی به شاڵ گه‌ردنت. 3 گه‌شترین خۆر به به‌رۆکی ئاسمانه‌وه... - با- هه‌موو هه‌ور و سێبه‌رێک ئه‌سڕێته‌وه. تۆ عه‌ینه‌کی ڕه‌شت لێ دێ. 4 بۆ ئاگاداری کانیه‌کان: با هه‌وریش بیت دڵۆپ هه‌یه نابێ ببارێ لێته‌وه. گه‌ردانه‌ی پچڕاوی قه‌سیده‌یه‌ک بۆ هه‌ڵه‌بجه 1 ڕێچکه‌ی مه‌راق له دڵی مێژووی شاخه‌وه هه‌ڵقوڵابوو له‌و به‌یانه خۆر کوژه‌دا به‌رۆکی پڕ گوڵه نه‌ورۆزه و گه‌زیزه‌ت دووئاوانی شاکۆسته‌که‌و ڕێچکه‌ی هه‌موو ژوواره‌کانی مێژووت بوو 2 ئه‌گریجه‌کانی شنروێی به‌رنه‌دابوو ره‌نگی خه‌نه‌ی ئه‌نفال هێشتا هه‌زار قه‌ڵای هیوا بووی و سه‌دان چاخ راوه‌ستابووی و یه‌ک ساته مه‌رگ. 3 "مه‌لێک له باڵه‌کانیدا پشکووت ئافره‌تێک له مه‌مکه‌کانیا باخێک له دره‌ختێکیدا" شاملوو هه‌ڵه‌بجه‌یش له په‌یکه‌ره‌که‌ی عومه‌ر خاوه‌ر دا 4 به‌هارانێک دوای قرخه و مه‌رگ هاته به‌رهه‌م تۆوی 5000+X قوربانیت. ئه‌م به‌هاره‌ت دا له به‌رۆکی ئازادی کۆرپه‌ی دوو سه‌ر!! 5 له دوای هه‌ره‌س دوای داڕمانی هه‌ناوت مات و که‌ساس راست بوویه‌وه و له نێو بارانی برووسکه‌ی ماته‌میندا چه‌ن دڵۆپێکی تیمساحی... ئاشناتر! یادیان بردی هه‌تا به‌یانه نه‌گریسه‌که‌ی 16ی مه‌رگ. 6 به په‌نجه‌ی ئه‌فسوونی شێعری گوڵی خۆشه‌ویستی خاکی دا له به‌رۆکی باوه‌ڕمان. که‌چی... سنه‌وبه‌ری ئه‌م ئاخه‌ی تۆ به قه‌د خه‌مه‌کانی غوربه‌ت له تاقه شێعرێکیشیدا باڵای نه‌کرد. 7 ئاسمانێک خه‌رده‌ل و سیانید له ناسۆری زامه‌کانتا... قریشکه‌ی پێ هه‌ڵنه‌هێنای ئه‌وه‌نده‌ی مشته خوێیه‌کی براکوژی! 8 ده‌مه‌و یادی حه‌وته‌مینت زاخۆ سه‌د گوڵاڵه‌سووره‌ی بۆ هێنابووی ده‌ستێکت بۆ پشتت برد و نه‌رم...نه‌رم... دابارین: ف ر م ێ س که‌کانت! 9 رووباری کات ژانه‌کانتی گواسته‌وه هه‌تا سه‌ده‌ی نوێ ساده...ساده... له سنووره‌که‌ی Y2K په‌ڕیته‌وه. **** سه‌قز 2000 نسکۆ هه‌موو ئاوێنه‌کان لێره‌ن وه‌ره خوارێ نه من ده‌ربه‌ستی ئه‌و بورجه‌م نه تۆ له باران ئازیزتری وه‌ره خوارێ. *** وزه شوێنێک له خۆی به‌جێ دێڵێ به سه‌ر هه‌موو گردۆڵکه‌یه‌وه له فیرقه‌تی هێلانه‌دا ئه‌م په‌نجانه. *** بۆن وا هه‌ست ئه‌که‌م به درێژایی ته‌مه‌ن بۆنێکم لێ ون بووه هیچ عه‌ترێک ئه‌و بۆشایی یه‌ی پڕوه‌نه‌کرد هیچ نیشانێک ده‌ستی عه‌تراوی نه‌کردم هیچ دارستانێکیش شێوه‌ی ئه‌و بۆنه نابه‌خشێ هێنده‌ی بسکت وا هه‌ست ئه‌که‌م. هه‌رزان توێی ته‌مه‌ن 1- هه‌زار ئازار ناتگلێنێ تۆ تژی له ژیان له پێکه‌نین. هه‌رزان مه‌راق ناسڵه‌مێته‌وه له من من تژیم له ترس...له رامان. 2- هه‌رزان به‌رسڤ ڕاکشاوه بڕۆنزه و ئاڵ له دوورگه‌ی دڵنیاییتا. هه‌زار گۆچان شه‌قاوشه‌ق ئه‌مکه‌ن به ته‌ریبی تاریکستان. 3- شکۆی تۆ، شه‌قام لێت ئه‌په‌ڕێته‌وه. زێرابێک ره‌نگه من به‌و کۆڵانه بگه‌یه‌نێ که سه‌ری له شه‌قامه‌کان شێواندووه. 4- هه‌رزان وریشه به چاوت فێره تا ملدان به‌وان شه‌واره. هه‌زار هه‌نگ ئاوسان به له‌شما یه‌ع! له هه‌نگوین من تژیم له دڕدۆنگ. 5- هه‌زار موستیله به نه‌حله‌ت! تۆ تژی له بووکێنی. هه‌رزان قه‌ڵه‌م ... هه‌رزان ... دانه هه‌ڵوه‌رین په‌نجه‌کانم دانه ... هه‌رزان! هه‌ڵوه‌رین دوێ رۆژ ماسی یه‌ک له سه‌ر دارێک له ژماره‌ی سێ دا نه‌هاته دی سێ‌و و له مه‌رگا ڕاچڵه‌کی... له چاوه‌کانیدا لیخن ده‌ریا. ئاوێزان شه‌نگه چنار ! پاییز به باڵات ته‌نگتر و کورته ئه‌ژمارتره ساڵگار. من پێوه بووم خه‌مه گه‌ڕۆکه‌کانم له کێڵگه‌کانی بناردا بوه‌شێنم بنار، وه‌ڕز... ته‌زیوی کڕێوه‌ی لوتکه. داوێنی په‌ست، سه‌ر پێی ناشێ... سه‌ری جه‌نجاڵ، شه‌نگه چنار ! من پێوه بووم ئاوه‌کی بێ هه‌ڵزنانم هه‌تا گه‌ڵاکانی هه‌نجیر هه‌تا ده‌نکه‌کانی هه‌نار به ڕه‌گی دار و ده‌وه‌نا. ده‌وه‌ن سه‌غڵه‌ت... عه‌شق له دێڕه‌کانیدا وشک و عه‌بداڵ، شه‌نگه چنار! من پێوه بووم هه‌رچی بڕوێم هه‌رچی رابم هه‌مووی به‌تاڵ. خۆ به باڵای تۆ ئه‌پێون لێره هه‌موو، ده‌ستی من و داوێنی ئاڵ! شه‌نگه چنار! ده‌لاقه‌یه‌ک به‌ره‌و ئاوه‌زی کۆمه‌ڵناسی دووان له ئاوه‌ز و هه‌نگاوه مێژوویی یه کارتێکه‌ر و رووخێنه‌ره‌کانی بۆ کۆشکی چه‌قبه‌ستوویی و نه‌ریته‌کانی، له مێژه بۆته هۆی ورووژاندنی زۆر باسی مه‌عریفی و فه‌لسه‌فی. عه‌قڵ به لقبه‌ندیه جۆربه‌جۆره‌کانیه‌وه به تایبه‌ت له دووای رێنێسانسه‌وه بوو به کۆڵه‌که‌یه‌کی ئه‌وه‌نده قایم که زۆر ئایدیا و رێچکه‌ی ئایدیۆلۆژیک، بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رجامی دڵناخۆشکه‌ری ململانێی ئاوه‌ز و مه‌سیحیه‌ت نه‌گه‌ن، پاڵیان پێوه دا و به گوێره‌ی ئاوه‌ڕۆی خۆیان نه‌خشیان لێ داتاشی. ره‌نگه هه‌ر بۆ بژاری ئه‌و ئاڵۆزیه‌ش بێت که بیرمه‌ندانی قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فی بیرمینگام داکۆکیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئاوه‌زی مۆدێرن و نکۆڵیان له چه‌شنه‌کانی دیکه‌ی ئه‌کرد. ئاوه‌ز وه‌ک پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی و ده‌ورگێڕی یه‌که‌می سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری خۆی بۆته پێناسه و سنوور بۆ په‌ڕینه‌وه له ده‌ورانێک که له چییه‌تێکه‌وه بۆ چۆنبوونێکی تر کار ئه‌کاته سه‌ر بنه‌ماکانی هزر و مه‌عریفه. به‌م پێیه سه‌ره‌تا ئه‌قڵ وه‌ک دینامیزمێکی کڕ له ده‌روونی مرۆڤدا پێویستی به رزگار بوونێک بوو که وه‌ک بوونێکی سه‌ربه‌ست و قایم به زات، له ڕکه‌ی مه‌نگبوونی راپسکێ و چاوه‌ڕوانی شۆڕشێکی بونیادینی لێ بکرێ. سام ئه‌مڕۆ یه‌کسه‌ر له بیری باڵنده‌کاندا بووم.باشتره بڵێم باڵنده‌کان له بیرم نه‌ئه‌بوونه‌وه. نازانم بۆ... هه‌رچی بیری لێ ئه‌که‌مه‌وه خه‌ونیشم پێوه نه‌دیون.به‌ڵام که هه‌ستام وه‌ک جاران له‌گه‌ڵ یه‌که‌م تیشکی کازیوه‌دا جریوه جریویان به‌رگوێم نه‌که‌وت...ئه‌ڵێم ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بێت.له داره‌کانی حه‌ساره‌وه بۆ لق و پۆپی مێشکی من هه‌ڵفڕیبوون.چۆن ئه‌بێ به‌یانی سه‌رهه‌ڵبا و خۆر بکه‌وێ و به داره‌کانه‌وه و له‌سه‌ر دارتێله‌کانه‌وه تاقه جریوه‌یه‌کیش له تاقه باڵنده‌یه‌که‌وه نه‌یێ؟ له‌وه ناخۆشتریش به مێشکمدا هات.ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه بووایه دڵم به‌وه خۆش ئه‌کرد که ره‌نگه بۆ تاوێک و له به‌ر پلاری چه‌توونێک یاخود له به‌ر قه‌ڵه‌مبازی پشیله‌یه‌ک،به‌ره‌و کۆڵانێکی ئه‌ولاتر هه‌ڵفڕیبێتن.پتر ئه‌وه دڵگرانی کردم که تاقه ڕێقنه‌یه‌کیشم به سه‌ر ماشێنه‌که‌وه نه‌بینی. باده راناخوشێم ئه‌ڕۆم به سه‌را... به ده‌ما... به ئه‌سپایی هه‌نگاوه‌کانت بسپێره به‌م لێواره ته‌ڕانه‌ی ده‌ریای لێوڕێژی باده‌ما شووشه‌ی چاوم مه‌ئه‌نگێوه به لاوانه‌وه‌ی نینۆک و مه‌ستیم سه‌دپاته که‌ره‌وه له خومره‌ی چاوی باده‌ما هێنده خنکاوی ئه‌و به‌حره‌م عه‌رشت به نووکه پێڵاوێک بۆ سه‌رخۆش و بزماره ڕژاوه‌کانی مێژووی بوونت بۆ ئه‌ژمێرم له پێکێ باده‌ی ساده‌ما پێش له حوزنی ماڵئاوایی بانگی به‌ردهاوێژه‌کانی که‌نار بکه: با گۆمه مه‌نگه‌کانی ته‌نیاییم نه‌شڵه‌قێنن. له عومری من نه ئازارێک هه‌ر پێکی چاوه‌کانی تۆ و به‌هه‌شته‌کانی باده ما ... هێنده سه‌ری به‌ردی شکاندووه دڵت به قه‌د دڵی شکاوم ماندووه دڵت نه‌ک به ته‌نێ له هه‌رێمی ئه‌شقی منا بێ به‌زه‌یی، به عه‌رشا چاندووه دڵت نووکی ڕمی له‌شکری غه‌مزه‌ی به‌ده‌سه سوارچاکانی له خوێن گه‌وزاندووه دڵت ته‌متوومانی گومان به‌رزه و که‌س نازانێ له کام بنار تاوڵی چه‌قاندووه دڵت بنه‌ما ئه‌شکێ له شۆری سه‌ر تا قه‌ده‌م سه‌د سنووری باوی به‌زاندووه دڵت گه‌ردانه 1- جیهان بریتی بوو له چه‌قاله‌یه‌کی تاڵ و توێکڵه ئاسمانێکی مردوو گه‌ر ده‌لاقه‌ی چاوه‌کانی تۆ نه‌بایه. 2- "ماتماتیک" یه‌ک واته تاک وه‌کوو تاکێک له ژوورێکدا دوو واته جووت وه‌ک جووتێک گا له دۆڵێکدا سێ وه‌ک سێ دار له دارێکدا چوار وه‌ک چوار مێخ له خاچێکدا پێنج وه‌ک .... تاااااا بێنه‌هایه‌ت. 3- هه‌واڵی تۆم له ئاسمانه‌وه پێ ئه‌گا نه تۆ ئایه‌تی و نه من ئۆممه‌ت. هه‌واڵی تۆم له هیچ که‌سه‌وه پێ ناگا نه تۆ ده‌ججاڵی و نه من عیبره‌ت. 4- وه‌سڵت هه‌یهات! به‌س بۆ به‌رکوڵی دیدارێک چاوه‌چاومه. بزه‌ت هه‌یهوو! بۆ قنیاتی قین و قارێک گلاراومه. 5- وه‌ک مانگی شه‌وانی پووشپه‌ڕ شێعر زیزه و روخساری پرته‌قاڵیه ئه‌ڵێ تاکه‌ی من هه‌ر ژوانگه‌ی حه‌زتان بم و جێی ئه‌و هه‌میشه خاڵیه؟ 6- دووریت دورگه‌یه‌کی وێران. پاپۆڕه‌کانیش پابه‌ندی به‌نده‌ری جوانیت.
درێژه‌ی بابه‌ت...
مه‌لانی ئاواره
درێژه‌ی بابه‌ت...
درێژه‌ی بابه‌ت...
| Design By : Pichak |


